بێسه‌روبه‌رییه‌ك له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی چوونی بۆ ناو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌دی ده‌كرێت، سه‌رباری كاندیدكردنی فه‌رمیی چه‌ند ئه‌ندامێكی دیاریكراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، ژماره‌یه‌ك كادیری ئه‌و حزبه جیا ده‌بنه‌وه و خۆیان كاندید ده‌كه‌ن .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌كان چوار كادیری باڵای ئه‌و حزبه، كه پێك هاتوون له دیلان غه‌فوور، په‌رله‌مانتار و خه‌بات ئه‌سعه‌د، راوێژكاری پارێزگار و عه‌باسه ره‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت و سالم مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركووك، به‌هۆی كاندیدنه‌كردنیان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه، جیابوونه‌ته‌وه و خۆیان كاندید ده‌كه‌ن .
” خه‌بات ره‌شید، راوێژكاری پاێزگار زانیارییه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و رای گه‌یاند، كاتی تر قسه‌مان ده‌بێت نه‌ك ئێسته.