نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاوڵاتییان هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی گاڵته‌ به‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات

هاوڵاتییان هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی گاڵته‌ به‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەبێتە گاڵتەجاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوەیش دوای ئەوەی ڕای گەیاندبوو ئێمەی سەركردایەتی و كادرانی یەكێتی لە سنووری هەولێر، لە خۆمان ئەمین نین بەبێ ترس پیاسەیەكی ناو بازاڕی هیچ شار و گوندێك بكەین، لە وەڵامی ئەو بێڕێزییە بە هەولێرییەكان، هاووڵاتییان پێی دەڵێن، ئەگەر گومانت لە خۆت نەبێت، ئارامی هەولێر بۆ دانیشتووانی بارتەقای 15 پارێزگا ئارامە.

لە وەڵامی بێستوون سابوراوایی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، هاووڵاتییان لە سۆشیال میدیا وەڵامی دەدەنەوە و بۆیان نووسیوە، ئەندامی سەركردایەتی حزبێك بیت و بە سەربەخۆی وڵاتەكەت بڵێی نابەجێ‌، تا كورد مابێت هەر دەبێت وا ژێردەستە بین بەهۆی ئێوەوە.

یەكێكی تر لە هاووڵاتییان نووسیویەتی، دانیشتووانی 15 پارێزگای عێراق بۆ ئارامی و پشوو دێن بۆ هەولێر، خێرە ئێوە لە هەولێر ژیانی خۆتان بە ئارام نازانن ئەگەر گومانتان لە خۆتان نەبێت.

هاووڵاتییەكی تریش بە بیری ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی هێناوەتەوە كە كونسوڵی 40 وڵات لە هەولێر هەیە لەگەڵ ئەو هەموو بارەگا حزبییە، تا ئێستە كەس تەقەی لێ نەكراوە، بەرپرسانی حزبەكەشی ڕۆژانە لە كەشێكی ئارام لە بارەگا حزبییەكانیان دەوام دەكەن، بۆ كەس گلەیی نییە تەنیا ئەو نەبێت.

وەڵامی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی، هێندە زۆرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە گاڵتە و تەنز كۆمێنتیان بۆی نووسیوە.

بەپەلە

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *