مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا: “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیش گرنگه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین”.
ده‌قى وتاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
زۆر خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه گرنگه ستراتیژییه گه‌شتیارییه‌ی له چیای زاوا له دهۆك.
ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌ن، ده‌كات، به‌رنامه‌ی ئێمه دوو به‌رنامه بوو، چاكسازى و هه‌مه‌جۆركردنی ئابووریی كوردستان.
پێمان خۆشه هه‌م حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئابوورییه‌كانی تری كوردستان، وه‌كوو پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاد بێ.
بۆ ئەوەی چاكسازی وەكوو خۆی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام هەموان دڵنیا دەكەینەوە كە لەسەر چاكسازی بەردەوام دەبین.
سوپاسی هه‌موو كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌م، كه له پرۆژه‌كان به‌شدار بوون، سوپاسی كۆمپانیای یووبی هۆڵدینگ ده‌كه‌م، كه ئه‌م پڕۆژه جوانه‌ى لێره جێبه‌جێ كردووه.
هیوادارین كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدار بن و به‌رده‌وام بن له زیادكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان له پێشخستنی ئابووریی كوردستان.
زۆر ئاسته‌نگیش بۆ ئێمه هاتووه‌ته پیش، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه خوا و ئێوه پشتیوان بن، به‌رنامه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ڕاسته به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازیدا نه‌بێ، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانیی پشتیوانیی ئێوه‌ین بۆ ئه‌وه‌ه‌ی به‌رده‌وام بین له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی.
ساڵێكی زۆر ناخۆشمان به‌ڕێ كرد، به‌هۆى هاتنی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، باری ئابووری تێك چوو و كاریگه‌ریی خراپی دروست كرد، به‌ڵام سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكى دهۆك ده‌كه‌م، كه بڕوایان به كابینه‌ی خۆیان له حكوومه‌ت له ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه مانگی یازده‌یه كه هێشتا بودجه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیش گرنگه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له ئێوه ده‌كه‌م، خوا ڕۆژوو و تاعه‌تتان قبووڵ بكا، خوا ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئیمه درێژ بكا، خوا سه‌بووری به كه‌سوكاری شه‌هیدان بدا، منه‌تباری زه‌حمه‌تی و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ین، هیوادارین خه‌ڵكی دهۆك و هه‌رێمی كوردستان كاتی خۆش له‌م پڕۆژانه و شوێنه خۆشه‌كانی دیكه به‌سه‌ر ببه‌ن.