نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێکی پارتی پەیامێک ئاراستەی لاهور جەنگی دەکات

پەرلەمانتارێکی پارتی پەیامێک ئاراستەی لاهور جەنگی دەکات

ئەگەر دادپەروەری لەهزرتدا هەبوایە !

  • ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە ، ئامانج بابانی و لانە و منداڵێکتان خەڵتانی خوێن نەدەکرد ئەی باوکی سکانداڵ.
  • ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوە هەبوایە ، لانی کەم هەستی ئاینی – نیشتیمانی – ئەخلاقی تان دەجوڵا و ( مستەفا سەلیمی ) تان تەسلیم نەدەکرد و بە سێدارەتان نەدەدا !
  • ئەگەر دادپەروەری لەهزر وئاکاری ئێوە هەبوایە بکوژی مامۆستا هێرشتان رادەستی دادگا دەکرد!
  • ئەگەر دادپەروەری لەهزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە بکوژی (کاوە گەرمیانی ) تان رادەستی دادگا دەکرد ئەی باوکی سکانداڵ !
  • ئەگەر دادپەروەری لەهزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە بکوژانی بریاری سەیدسادق تان رادەستی دادگا دەکرد!

گوێبکرە باوکی سکانداڵ : تۆ کە بەدوای شەرەف و ناموسی هەموو خەڵکەوەیت کەی دادپەروەری لەسەرت بەرقەرار دەبێت لەسەر کوشتن و قاچاخچێتی و لەکەدارکردنی سومعەی خەڵک ؟ تۆ نازانی پیاوکوژ و قاچاخچی نابێت باسی دادپەروەریی و سەروەریی یاسا بکات ؟ تۆ داهێنەر و شێخی هەموو سکانداڵەکانیت.

شوان زراری
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *