چه‌ند حزبێك و كۆمه‌ڵێك به‌ناو چالاك و ڕۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بڕیاری دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر سزادانی پێنج تاوانبار به شێوه‌یه‌كی یاسایی و پارێزه‌رانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نابێ دادگه و بڕیاره‌كانی به‌رگی سیاسی به به‌ردا بكرێ و وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هێرش بكرێته سه‌ر دادگه.
ئیسماعیل هه‌ناره‌یی پارێزه‌ر،ڕاگه‌یاند، بابه‌تی ئه‌و گرووپه تاوانباره‌ی گیراون و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ته‌واوی ڕێكاره‌كانی یاسایی و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هه‌وڵ ده‌درێ بابه‌ته‌كه به حزبی و سیاسی بكرێ، هه‌ندێ حزب و په‌رله‌مانتار هه‌ن ده‌یانه‌وێ بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵك و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست له كاروباری دادگه و بڕیاره‌كانیشی وه‌ربده‌ن.
زیاتر گوتی، په‌رله‌مان شوێنی دانانی یاسایه و هه‌مان ئه‌و یاسایانه‌یش له دادگه‌كان كاری پێ ده‌كرێت، په‌رله‌مانتار بۆی نییه ده‌ست له كاروباری دادگه و دادوه‌ران وه‌ربدات، ئه‌و شوێنه‌ی حوكمی یاسا ده‌رده‌كات، دادوه‌ر و دادگه‌كان و جیا له‌وه هیچ لایه‌نێكی تر بۆی نییه قسه بكات و ده‌ستوه‌ردان بكات.