له چه‌ند شه‌وی ڕابردوو گروپێك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گردخێوه‌تی ده‌ڤه‌ری برادۆست هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وته‌بێژانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێن، هیچ پاساوێك نییه بۆ په‌كه‌كه هێرش بكاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه،ده‌بێت ڕێز له قه‌واره‌ی كوردستان بگرێت و بووه‌ته هۆی پاساوی داگیركاری.
عه‌بدوڵا وه‌رتێ وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ڕاگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی له ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، ده‌بێت سیاده‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگرن،نابێت ببنه مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ كوردستان هیچ پاساوێكیش نییه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاراستنی سنووره‌كانی كوردستانیان له ئه‌ستۆدایه.
ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌ركی پاراستنی سنووری هه‌رێكی كوردستانیان له ئه‌ستۆدایه، مافی خۆیانه له سنوور جێگر بن و بی پارێزن،ده‌بێت هێزه‌كانی په‌كه‌كه هاوكاربن و سه‌رئێشه بۆ هێزی پێشمه‌رگه دروست نه‌كه‌ن،وه نابێت به‌هانه بده‌ن به ده‌ست ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بۆ درێژه‌دان به داگیركاری خاكی كوردستان،بووه‌ته هۆكاری تێكچوونی ته‌ناهی ناوچه‌كه.
له چه‌ند شه‌وی ڕابردوو به چه‌كی ئاربیجی و بیكه‌یسی چه‌كی سووك چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گردخێوه‌تی ده‌ڤه‌ری برادۆست هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه‌كان وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه پێكدادان دروست بووه.