په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ڵێت، “حزبه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانیان وه‌به‌رهێنانی ده‌نگ ده‌كه‌ن به كه‌یسی سزادراوانی بادینان، ده‌ست له كاروباری دادگا وه‌رده‌ده‌ن پێشێڵی ده‌ستووری عێراق و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سلێمانی ڕۆژنامه‌نووس ده‌كوژرێت و ده‌فڕێندرێت كه‌یسه‌كه‌یشی ده‌شارنه‌وه.”
خه‌دیجه عومه‌ر مزووری ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان،ڕایگه‌یاند، “سێ ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی حزبیانه‌ی له‌سه‌ر سزادراوانی تاوانبارانی بادینان به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ده‌ستووری عێراقه، ده‌ستووری عێراق وه‌ك باڵاترین یاسا له وڵات‌دا به‌ڕوونی ده‌ڵێ دادگاكان سه‌ربه‌خۆن هیچ كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریانه‌وه نییه.”
ئاماژه‌ی كرد، “یاسایی تایبه‌ت به دادگاكان له كوردستان ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆی دادگاكان كردووه، له چوارچێوه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانتاری دیاری كردووه، بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بكات، ده‌بێت به‌ڕوونی په‌رله‌مانتار ئه‌م بابه‌ته بزانێت چونكه له پێڕه‌و هاتووه به‌ڵام په‌رله‌مانتار له پێش هه‌موو كه‌س یاسا شكێنی ده‌كات.”
شه‌ش گه‌نج کە به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر تێوه‌گلابوون بۆ شێواندنى ئاسایشی كوردستان، له دۆسییه‌كى یاسایدا دادگایى كران و دادگاى هه‌ولێر سزاى دان، دواتر دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه سزاكه‌ى په‌سه‌ند كرد و به‌ڵگه‌كانى خسته‌ڕوو، ئه‌مه بابه‌تێكى یاساییه به ته‌واوى و دادگا خۆى بڕیار له سزادان یان به‌خشین ده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نى سیاسیی بۆ مه‌به‌ستى حزبى و هه‌ڵبژاردن به‌كارى ده‌هێنن.