نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌بارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌بارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه‌، ناوی چه‌ند كونسوڵخانه‌یه‌ك له‌ كه‌یسی پێنج تاوانباره‌كه‌دا هێنراوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم كاری له‌ پێشینه‌ی پارێزگاریكردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان لە هەرێمی کوردستان ده‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ند ده‌بین له‌ ئازادی راده‌ربڕین و سه‌روه‌ری یاسا.

ده‌قی راگه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزیران:

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات. 

لە هەمانکاتدا بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە رۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری راگەیاندن و سەروەری یاسا. بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، كه‌ کاری لە پێشینەمان دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

7\ 5\ 2021

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *