فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، له ڕاگهیهنراوێكدا لهبارهی چهند گیراوێك داوا له ههندێك لایهن و فراكسیۆنی پهرلهمانی دهكهن، ڕێز له دادگا و سهروهری یاسا له ههرێمی كوردستان بگرن.
ئهمڕۆ ههینى حهوتى ئایار، فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، له ڕاگهیهنراوێكدا ڕاى گهیاندووه، “بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆ چەند گراوێک، کە لەژێر ڕۆشنایی بەڵگە و دۆکیۆمێنت و ددانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پڕۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حووکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێك لایەن و فراكسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان، کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لە کاروباری دادگاکان وەربدەن.”
ڕوونكراوهتهوه، “ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی ڕێزگرتن لە یاسا و وننەبوونی حەق دەزانین، پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین، بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستخۆشی لە هیچ کەسێک ناکەین، كه ئازادی و دیموکراسی و بەرگی ڕۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانە و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.”
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژهى كردووه، “دادگا دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن، وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو ڕۆژنامەوانی دیاری ئەم هەرێمە لە شاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت، لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران، لەبەرچاوی هەموو دنیا (موستەفای سەلیمی) بێ شەرمانە تەسلیم کراو و باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.”
“ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆز و دەستوەرداندا نەبێت، لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاغی و مادەی هۆشبەر و خواردنی بەسەرچوو و دوگی قاچاغ لەبڕی دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاغچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن، بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری دادگا و یاسا هەیە.” له ڕاگهیاندراوهكهى فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هاتووه.