ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور یه‌كێتی، ڕای گه‌یاندووه،یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خراپه كه كارێك ده‌كات، یان به هه‌مووان ده‌ڵێ یان به كه‌س ناڵێت، له پێشتر ده‌گوترا هه‌ر شتێك باس ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، ئێسته‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌یڵێن، ئاگایان له ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی نێوان گۆڕان و حزبه‌كه‌یان نییه، ئه‌وه شتێكی باش نییه.
بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ش من پێم وایه، هه‌رگیز ده‌نگده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیدی یه‌كتر ناده‌ن، نموونه به‌وه ده‌هێنمه‌وه. له‌م ڕۆژانه ڤیدیۆیه‌كی دلاوه‌ری حاجی عوسمانیان بۆ ناردووم ده‌ڵێت، من حیساب بۆ سكرتێری یه‌كێتیش ناكه‌م، ده‌ی چۆن ئێسته تۆ قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ده‌كه‌ی ده‌نگ به كاندیدی گۆڕان بدات، یان پێچه‌وانه، ده‌نگده‌ری گۆڕان ده‌نگ به كاندیدانی یه‌كێتی بدات.
به‌ڵێ ئه‌و دوو لایه‌نه له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی، شه‌ڕێكی قورسی ڕاگه‌یاندن و جنێودان به یه‌كتر و به‌دز تۆمه‌تباركردن، ته‌نیا چه‌ك له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به‌كار نه‌هات، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زیاتر له شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌كێتی خراپتر بوو. یه‌كێتی و گۆڕان له‌ناو جه‌ماوه‌ر یه‌كتریان شكاندووه، ئاخر ئێسته به چ خیتابێك تۆ ده‌ڕۆیته ناو جه‌ماوه‌ر و پێیان ده‌ڵێی، ئێمه هاوپه‌یمانین و ده‌نگ به كاندیده‌كانمان بده‌ن، بۆیه من ده‌ڵێم له بازنه‌كان لایه‌نگری هیچ حزبێك ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی تر نادات.
نه‌خێر تازه پارتی بووه‌ته هێزێكی زۆر گه‌وره و هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه‌وه به پارتی. من ده‌ڵێم، یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ به هه‌موویان ره‌نگه بتوانن نزیك بنه‌وه له ده‌نگه‌كانی پارتی، به‌ڵام ناتوانن به هه‌مووشیان له پارتی ده‌نگ زیاتر بهێنن و ببنه پایه‌یه‌ك له پاڵ پارتی.
ئه‌وه ململانێ و یه‌كترشكاندنه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان وای له‌و دوو حزبه كرد، جه‌ماوه‌ریان كه‌م ببێته‌وه و پارتی ببێته حزبی یه‌كه‌می كوردستان و نه‌توانن بگه‌نه‌وه پێی، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو حزبه كاتێك ناكۆكی ناوخۆیشیان هه‌یه، ناكۆكییه‌كانیان ده‌هێننه ناو خه‌ڵك، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پارتی ئه‌گه‌ر كێشه‌شی هه‌بێت، یان بۆچوونی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ره‌وه حزب چاره‌سه‌ری ده‌كات و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات متمانه‌ی خه‌ڵك بدرێت به پارتی.
من هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌ك به باش ده‌بینم، به‌ڵام نه‌ده‌بوو له سه‌ره‌تادا گۆڕان له یه‌كێتی جیا ببێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و شته‌ی هه‌یه نه‌شكێت، ده‌ی كه شكا هه‌رگیز یه‌كتر ناگرێته‌وه، گۆڕان له یه‌كێتی جیا بووه‌ته‌وه و نێوانیان شكاوه.