له سنوری ناوچه‌ی سه‌وز له ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كوشتن و فڕاندن و داگیركاری زه‌وی و زار به‌رده‌وامه و هیچ كه‌سیش بۆی نییه له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان قسه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركی ده‌ڵێ: كەیسەكانی كوشتنی قایمقامی سلێمانی (زانا حەمەساڵح) و كەیسی كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەیان و كەیسی سووتاندنی دار سنۆبەرەكانی سلێمانی و گۆڕینی زەوییەكە بە پڕۆژەی بازرگانی و داگیركردنی، داخراون كه‌س بۆی نییه به‌دوواداچونیان له‌سه‌ر بكان.
له‌كاتێكدایه به‌پێ یاسا و له دادگایه‌كی ئازاد و ڕوندا به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كانیان له هه‌ولێر دادگا له ماوه‌ی ڕابردوو شه‌ش سیخوڕی سزادا به 6 ساڵ،بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی په‌رله‌منتار و خاك فرۆشان هاتوون بوونه‌ته پارێزه‌ر و داسست له كاروباری دادگا وه‌رده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه:ئەوەشی ڕوون كردەوە كە هەموو كەسێك دەزانێت، فەرمانكردن بە دادگا بۆ داخستنی كەیسێك، دەستێوەردانی راستەوخۆیە لە كاروباری دادگا، بۆیە “با قەڵەم بەدەستەكانی ئەو سنوورە پێش ئەوەی درۆی ئازادیی خۆیان بە باسكردنی دادگای هەولێر بۆ خەڵكی بكەن، حەقیقەتی دەستێوەردانی لاهوور جەنگی لە دادگاكانی سلێمانی بۆ خەڵكی دەربخەن كە بوێریی ئەوەشیان نییە كارێكی وەها بكەن.