سەركردەیەكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وازهێنانی خۆی لە حزبەكە رادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات كە ئاگاداری كاندیدانی حزبەكەی نییە و بۆ خۆی لە ماڵەوە دانیشتووە.
عوسمان بانیمارانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگەیاند: ”هیچ ئاگاداری كاندیدهكانی یهكێتیم نیم له سنووری ههولێر، دهبێت ئهوانه قسه بكهن كه ئاگاداربوون“.
نیگەرانیی خۆشی لەوە دەربڕی كە پرسیان پێ ناكرێت و گوتی: ”پرس به ئێمه ناكهن، ئێمه تهواوبووین و لە كار نهماوین، پرسمان پێ ناكرێت”.
عوسمان بانیمارانی دهڵێ: ”ئاگاداری هیچ نیم و له ماڵهوه دانیشتووم و وازم هێناوه”. جەختیشی كردەوە: “نامهوێت ئاگام له هیچ شتێك بێت، خۆیان چیان كردووه با بیكهن“.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …