نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باوكی ئامانج بابانی داوای دادگای بكوژی كوڕ و بوكه‌كه‌ی ده‌كات

باوكی ئامانج بابانی داوای دادگای بكوژی كوڕ و بوكه‌كه‌ی ده‌كات


بەهۆی ئەگەری تێوەگلانی پۆڵادی برای لە كەیسەكە، لاهوور جەنگی ڕێگە بە دادگای سلێمانی نادات دۆسیەی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی دەست پێ بكاتەوە.
محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی، ڕاگەیاند،ھەرچەندە دادگای سلێمانی دۆسیەكەی ئامانج بابانی و خانەوادەكەی داخستووە، بەڵام ھەر لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکەوە تاوەکوو ئێستا، خەڵکی کوردستان گومانی لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج و لانەی ھاوژینی و منداڵەکەی ھەبووە.
محه‌ممه‌د نوری ده‌ڵێ: ئامانج و ھاوژین و منداڵەکەی کوژراون، خەڵکی چۆن لە گوماندا نابێت؟ دواجار ھەموو کەسێک ئەو ڕاستییە دەزانێت کە ئامانج کەسێکی چۆن بووە و ھەرگیز ئامادە نەبووە چۆلەکەیەک بکوژێت، ئیتر چۆن دەستی دەچێتە کوشتنی ھاوژین و منداڵەکەی؟”.
محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی پێیوایە ئەرکی لایەنە فەرمییەكانی ھەرێمی کوردستانە، ”کاری جددی لەسەر دۆسیەی ئامانجی کوڕم بکەن و ڕێگەنەدەن دۆسیەی ئامانج ون بکرێت، چونکە تازە من کوڕەکەم لەدەستداوە و بۆم ناگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان، ھەوڵەکانی خۆیان چڕ بكەنەوە و ڕاستیی رووداوەكە ئاشكرا بكەن“.
ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ە و لە كاتێكدا خەڵكی كوردستان یادی ساڵڕۆژی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی لاهوور جەنگی و براكانی و گرووپەكەیان دەكردەوە، هەواڵی تیرۆركردنی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان لە كەناڵی (NRT)یەوە بڵاو كرایەوە. هەر ئەو شەوە هەندێك لە بەرپرسان لە نێویشیاندا ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەركۆنەی كرد و بە تیرۆر ناوی هێنا.
لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا، پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی چەندان زانیاریی دژ بە یەك و ناڕاستیان بڵاو كردەوە و پاشان بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە، ئامانج بابانییان بە بكوژی خۆی و ژن و منداڵەكەی لە قەڵەم دا و دۆسیەكەش بە پاساوی لە ژیان نەمانی تۆمەتبار، لە دادگای سلێمانی داخرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *