له دووای ئاشكراكردنی هاوپه‌یمانی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كادران و په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌كه دژی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ن.
له‌وباره‌وه، شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یشارده‌وه كه وه‌ك فراكسیۆن ئاگایان له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نه‌بووه، ئه‌و به نیگه‌رانییه‌وه ئاماژه‌ی دا، ده‌بوو ئاگاداری هه‌نگاوی وا بین، دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك فراكسێۆن دواتر قسه‌یان ده‌بێت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كه‌ن كه سه‌دان كه‌س سزای سیاسی دراون و نان‌بڕاو كراون، كه‌چی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شێك له یه‌كێتی نزیك بووته‌وه كه هه‌میشه دژ به گۆڕان بووه.
سه‌باح محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌و ده‌نگده‌رانه، ئاماژه‌ی كرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ترسی كورسی له‌ده‌ستدان ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌ی ناوه، كه هاوكات بۆچوونی به‌شێكه له ئه‌ندامه‌كانی.