بەپێی بەڵگەكان، پۆڵادی برای لاهوور جەنگی، لانە محەمەدی كوردسات و ئامانج بابانیی ئێن ئاڕتی و منداڵەكەیانی كوشتووە و دواتر سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆی پەردەپۆش كردووە.
سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی چرکە کەوتووە، پێشتر لانە محەمەد لای چەند هاوڕێیەكی نزیكی خۆی، گوتبووی كە پۆڵادی برای لاهوور جەنگی وازی لێناهێنێت و بە هاوسەر و منداڵەكەی هەڕەشەی لێدەكات.
چەندان سەرچاوە جەخت دەكەنەوە كە ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان لە لایەن پیاوەكانی پۆڵاد جەنگییەوە كوژراون و دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانیش لەژێر فشاری لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كەیسەكەیان بۆ دیزەبەدەرخۆنە كردوون.
هەرچەندە بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان داوای سەرلەنوێ لێكۆڵینەوەی لە تاوانەكە و دەست پێكردنەوەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە كرد، بەڵام دادگای سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی ئەم كارەیان نەكرد.