لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن پافڵ له حكوومه‌ته و لاهوور ئۆپۆزیسیۆنه ،نوسه‌رێكی دیاری سلێمانی ده‌ڵێ یه‌كێتی یارێكی ناشرین ده‌كات، تاكو ئه‌و شوێنه ئازادی هه‌یه زیان به یه‌كێتی نه‌گه‌یه‌نیت،پارتی ڕۆژنامه‌نوسی گرتبێت یه‌كێتی ده‌یان كوژێت.
ڕۆژنامه‌نوس و ماموستایی زانكۆعه‌زیز ڕه‌وف، ڕای گه‌یاند، پارتی سیاسه‌تێكی ڕون ده‌كات و به وازحی له حكوومه‌ت و ده‌ڵێ من له حكوومه‌دام،به‌ڵام یه‌كێتی زۆر یارێكی ناشرین ده‌كات،دوو سه‌رۆكیان هه‌یه سه‌رۆكێك له حكوومه‌ته و ئه‌وی تریان ئۆپۆزیسیۆنه،ئه‌وه یارێكی زۆر ناشرینه ئه‌مانه ده‌ی كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،تۆله‌حكوومه‌دای مووئه‌سه‌ساتت هه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانت هه‌یه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی كوردستان،ده‌توانێت لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت بكات،حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراون،ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆت پێشان مه‌ده،كه‌ناڵه‌كانیان به فۆرمی ئۆپۆزیسیۆن قسه ده‌كه‌ن،گرنگه یه‌ك ده‌مووچاوت هه‌بێت یارێكی زۆر خه‌راپه.
پارتی شه‌ش ڕۆژنامه‌نوسی گرتووه دادگایی كراون ئێمه ئیدانه‌مان كردووه،به‌ڵام خۆ چوارمانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌م شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ،یه‌كێتی هه‌شت گه‌نجی شه‌هید كرد، كه‌سیش باسی نه‌كرد یه‌ك ڕۆژنامه‌نوس له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ئێسته ده‌یان بینی له ماڵپه‌ڕه‌كان،تێبینیم نه‌كرد باسی بكه‌ن له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌مان كرد، چوارڕۆژ ڕۆژنامه‌نوسیان له زیندانه‌كانی یه‌كێتی زیندانی كرا،كه‌سیش باسی نه‌كرد،عه‌زیز ڕه‌وف وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یه‌كێتی ڕاستگۆبێت له حكوومه‌ته و خه‌ریكی قاچاغچییه‌تی و گه‌نده‌ڵی و زه‌وی داگیركردن ،ئه‌وهه‌موو فه‌زاحه‌ته‌ی ده‌كرێت له سلێمانی به‌خوا با‌رزانی لێ به‌رپرس نییه،یه‌كێتی لێ به‌رپرسیاره كێشه‌ی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه له‌م سنووره وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن خۆی به‌یان ده‌كات، وه‌ك تۆ ڕه‌خنه ده‌گرێت.
كه‌ناڵه‌كانیان ناوه‌كانیان دیاره نامه‌وێت ناوه‌كانیان به‌رم له‌كاتی خۆپێشاندان ڕۆماڵی ده‌كه‌ن به‌ڵام كاتێك گێشته ئه‌وه‌ی زیانی بۆ یه‌كێتی و هاوسه‌رۆكان هه‌بێت سه‌ر كوتی ده‌كه‌ن،ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی له‌م زۆنی سه‌وزه تاكو ئه‌وكاته هه‌یه زیانی بۆ یه‌كێتی نه‌بێت، براده‌رێك پێ وتم بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی گیراون خۆپێشاندان ده‌كه‌ین له به‌رده‌م دادگای سلێمانی پێم وتن كوڕی باش چوارمانگ له‌مه‌وپێش خه‌ڵك شه‌هید كرا بۆئێوه قسه‌تان نه‌كرد،قسه وتن به پارتی له سلێمانی زۆر ئاسانه سیاسه‌ت واناكرێت و ڕۆژنامه‌نوسی به‌یه‌ك چاو ته‌ماشایی حكوومڕانی بكه‌ن.