نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت وەڵامی راگەیەندراوی هاوبەشی ئەمەریکا و وڵاتانی زلهێزی ئەوروپا دەداتەوە

سەرۆکی حکومەت وەڵامی راگەیەندراوی هاوبەشی ئەمەریکا و وڵاتانی زلهێزی ئەوروپا دەداتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە ئیدانەکردنی هێرشەکەی هەولێری لە لایەن ”هاوڕێیان و هاوبەشانی هەرێمی کوردستان” کرد.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد.

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش.
ئەم راگەیەندراوەی سەرۆک وەزیران لە دوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێکڕا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەیان کرد.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *