حكوومه‌تی ئێران به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زۆنی سه‌وز له باشووری كوردستان، ته‌ڕاتێنی ده‌زگاسیخورییه‌كانی به‌رده‌وامه و كادیران و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كوردییه‌كانی موعارزه ده‌كوژێت و سه‌رنگووم ده‌كات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی “سمکۆ بەنەفشی” تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی سنە، لە رۆژی سێشەمە 13ی نیسانی 2021، لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
ڕێكخراوه‌كه،ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو بەئۆتۆمبێلی حزبەکەی چوه‌تە دەرەوەی بنکەکانی کۆمەڵە، بەڵام هەر ئەو رۆژە لە نزیکی (به‌نزینخانەی سارا) ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوەو هیچ ئاسەوارێکی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوێکی دیکەی پێوە نەبووە.
له ساڵی ڕابردوو مسته‌فا سه‌لیمی ئه‌و زیندانی سیاسیه‌ی له ده‌ستی جه‌لاده‌كانی ئێران له زیندان هه‌ڵهاتبوو خۆی گه‌یاندبوویه باشوری كوردستان له لایه‌ن گروپی خیانه‌تكاری لاهوور جه‌نگی ده‌ستگیركرا و ڕاده‌ستی ئێران كرا‌و له سێداره‌درا.