مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبوونی خۆی به خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان دووپات ده‌كاته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ به رێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، كه 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، “حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبوونی خۆی به خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان دووپات ده‌كاته‌وه”.
به گوێره‌ی بڕیاری ژماره (1)ی ساڵی (2008)، كه رۆژی (7ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2008) ده‌رچووه، رۆژی (16ی نیسان)ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه.
رۆژی (16ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1987)، رژێمی به‌عس بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێنا و ناوچه‌كانی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانانی بۆردومان كرد