نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كوڕانی شێخ جه‌نگی به‌مه‌به‌ستی كوشتن هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

به‌په‌له‌: كوڕانی شێخ جه‌نگی به‌مه‌به‌ستی كوشتن هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

پاش کۆنگرە ململانێییەکانی ناو یەکیتی لە نیوان باڵی ماڵی تاڵەبانی و باڵە جیاجیاکانی دیکە بوو، بەڵام ئێستا بە روونی ململانێیەکان لە نێوان باڵی ماڵباتی تاڵەبانی کە خۆی لە بافل و قوباد و شاناز دەبینێتەوە لەگەڵ باڵی ماڵی شێخ جەنگی کە خۆی لە لاهور و ئاراس و ئاسۆ و پۆڵات و ئاکۆدا دەبینێتەوە. هەموو هێرشەکانی لاهور لەسەر کابینەی نۆیەم بەر لەوەی دژە پارتی بێت، بە ئاراستەی لاوازکردنی پێگەی ئامۆزاکەیەتی کە جێگری سەرۆک وەزیرانە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە چەندین کۆبوونەوەی تایبەت و چەندین جاریش بە ئاشکرا پشتیوانی قوباد تاڵەبانی و رۆڵ و پێگەکەی بووەو لە دوایین بابەتیش پێش تێپەربوونی بودجەی عیراق و جێگیربوونی بەشە بودجەی هەرێم، شاناز لە نووسینێک و لە کۆووبوونەوەکانیدا بە ئاشکرا ئەوەی بە سەرکەوتنی قوباد بەرامبەر لاهور زانیوەو تەنانەت شاناز لە زۆر جێگە و نووسین وشەیەکی نوێی لە بری هاوسەرۆک داهیناوەو بە لاهور دەڵێت (لەتە سەرۆك)

بڕیار بوو کە هاوسەرۆکانی یەکێتی و کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی رێکخستن و سەرجەم بەرپرسی مەڵبەندەکان لە چەند رۆژی رابردوودا رێکبخەن، کە شاناز دەزانێت خۆی وتەنی لاهوری لەتە سەرۆک نەیهێشتووە بافل تاڵەبانی بەشدار بێت، نیگەران بووەو کۆبوونەوەکەی تێکداوەو قسەیەکی زۆری بە شێخ جەنگی گوتووەو لای زۆرێک لە کادرەکانی مەکتەبی رێکخستن و ناو مەکتەبی سیاسی گوتوویەتی شێخ جەنگی خۆی چی بووە پیاوێکی عارەق خۆر و سەرخۆشی بەردەوام بووە تا ئێستا کوڕەکانی ببن بەو پیاوەی دژایەتی کوڕەکانی مام بکەن.

کاتێک باڵی کوڕەکانی شێخ جەنگی بەم قسانەی شاناز دەزاننەوە، ئاسۆ و پۆڵات بە هێزێکەوە دەچنە سەر نووسینگەکەی شاناز کە پێشتر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەوامی تێدا دەکرد. شاناز خۆی لەوێ نابێت و ئەو هێزەی لەگەڵ ئاسۆ و پۆڵاد بوون، کەلوپەلی نووسینگەکەی شاناز بە سەر یەکدا تێک دەدەن و ئاسۆ و پۆڵاد لە سەر کورسییەکەی شاناز دادەنیشن و وێنەیەک دەگرن و بۆی دەنێرن، زۆرێک لە کەلوپەلی نووسینگەکەی شانازیش لەگەڵ خۆیان دەبەن.

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *