نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌ترسیه‌كه‌ ڕاگه‌ندرا په‌كه‌كه‌ شنگال دووچاری شه‌ڕێكی قورس ده‌كاته‌وه‌

مه‌ترسیه‌كه‌ ڕاگه‌ندرا په‌كه‌كه‌ شنگال دووچاری شه‌ڕێكی قورس ده‌كاته‌وه‌

له‌دوای رێككه‌وتنی شنگال له‌ نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، تا ئێسته‌ چه‌ندان شاندی حكوومه‌تی عێراق له‌ بواری سه‌ربازی سه‌ردانی شنگالیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ كردووه‌، فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ده‌ڵێ، په‌كه‌كه‌ وای لێ ھاتووه‌ به‌ ھێز نه‌بێت، شنگال چۆڵ ناكات.

قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ڕاگه‌یاند، ھاتنی ئه‌و ھه‌موو شانده‌ بۆ شنگال، تا ئێسته‌ ھیچ كاریگه‌ریی نه‌بووه‌، په‌كه‌كه‌ وا خۆی پێشان ده‌دات كه‌ به‌شێكه‌ له‌ خه‌ڵكی شنگال و به‌رده‌وام ژن و منداڵیان به‌كار ده‌ھێنن، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال دژی ئه‌وانن و ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ خشته‌یان بردوون، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پشتگیریی ئه‌وانی بكردایه‌، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی شه‌شۆ، په‌كه‌كه‌ وای لێ ھاتووه‌ به‌ گفتوگۆ ئاماده‌ نین له‌ شنگال ده‌ربچن، بۆیه‌ به‌ ھێز نه‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌مێنێته‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رناچن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *