نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان چه‌ند نهێنێك له‌سه‌ر فڕاكسیۆنه‌كه‌یان له‌ به‌غدا ئاشكراده‌كات

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان چه‌ند نهێنێك له‌سه‌ر فڕاكسیۆنه‌كه‌یان له‌ به‌غدا ئاشكراده‌كات

سەرەڕای كێشەكان، لەماوەی رابردوودا فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ ئاگاداری جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن، چوونەتە ناو هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق، ئەمەیش كێشەكەی زیاتر قوڵ كردووەتەوە، بۆیە لەسەر ئاستی باڵا داوا لە فراكسیۆنەكە كراوە هەرچی زووە واز لە هاوپەیمانی هیوا بێنن.

خەلیل سەركانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ،راگەیاند، تا ئێستە كێشەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامی هەیە و لە هەوڵی ئەوەداین كێشەكە چارەسەر بكەین.

ئەوەیشی گوت، ئەو برادەرانە لە فراكسیۆنی گۆڕان پێویستی بەوە نەدەكرد ئەو بابەتە ئەوەندە گەورە بكەن و بیگەیەننە ئەو حاڵەتە، كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق رەهەندی دووریان هەیە، بابەتەكە ئەوە نییە گۆڕان هەڵوێستی نەبووە كە لەگەڵ بەغدا چۆن هەڵسوكەوت بكرێت.

سەركانی روونی كردەوە، ئەوان ناڵێن ئێمە گۆڕان نین، بەڵام هاوپەیمانیەتێكیان دروست كردووە بە ناوی “هیوا”، لە رابردوویش بەهۆی ئەو هەڵوێست و قسانە لەناو خەڵك دەنگۆیەكیان دروست كردووە، كە بۆ ئێمە وەك گۆڕان خۆش نییە.

بەپەلە

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە r

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *