لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له كوردستان بڕیاریدا له ڕۆژی پێنچ شه‌ممه 9/4/2021 بۆ ماوه‌ی چوارڕۆژ له‌سه‌عات 8ی شه‌و تاكو شه‌شی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆیه، به‌ڵام سلێمانی و ئیداره‌كانی ڕانییه و ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌سه‌ڵات داران بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.
ڕۆژانه ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه حكوومه‌ت بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕه‌بگه‌یه‌نێت، به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبی یه‌كێتی ڕێگه ناده‌ن بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت و به‌رپرسانی خۆشیان له حكوومه‌ت شه‌رمه‌زارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ڕایگه‌یاند:” لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی داوای له به‌رپرسانی حكوومی و سه‌ربازی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان كردووه، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاوچۆ به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێن نه‌وه‌كو ته‌نها له هه‌ولێره‌وه فه‌رمانه‌كه ده‌ربچێت، پرس به سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌كرابێت.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی ئه‌وه‌نده په‌راوێز خراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بهێنێته‌وه بۆ ناو مه‌عه‌ده‌لی سیاسی، یاری به ژیانی هاوڵاتیانی سنووری ژێرده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كات.