عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نامه‌یه‌كى توند ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات‌و داوایان لێده‌كات، “یان بێنه‌وه ژێر چه‌ترى بزوتنه‌وه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه،له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا عومەری سەید عەلی ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نامەیەكی زۆر توندی ئاراسته‌ى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌كه‌ى كردوه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ى (هاوپه‌یمانى هیوا)دا كارده‌كه‌ن.
ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان له‌نامه‌كه‌یدا بۆ فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى له‌به‌غدا سه‌ربارى بەتوندی ئیدانەكردنیان، ئه‌وه‌شى پێڕاگه‌یاندون، وەك دوا ئینزار یان وەرنەوە ژێر پەیڕەوو پڕۆگرامی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌فراكسیۆنى گۆڕان له‌به‌غدا ته‌واوى زانیاریه‌كانى،پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، “نامه‌كه‌ى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان زۆر تونده‌و داواى خۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى له‌فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌به‌غدا كردوه.