به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی ساڵانه‌ی گومرگ ده‌گاته یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌بێت، سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، دۆخی بازرگانی و هاورده له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه، ئێسته سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تدان.
ئه‌وه‌شی گوت، لای ئێمه‌وه سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كان فه‌رمین و هیچ مه‌رزی نافه‌رمیمان نییه و له‌ژێر ئیداره‌ی حكوومه‌تدان، ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت له‌و مه‌زرانه هه‌ن و كاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ جموجووڵێكی بازرگانی باش هه‌یه، له چوارچێوه‌ی سیستمی گومرگی هه‌نگاوی باش نراوه و دۆخه‌كه باشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نۆ مانگه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك سێ مانگی سه‌ره‌تا به‌رده‌وام بێت، له رووی گومرگ و داهاته‌وه زۆر باش ده‌بێت.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی گومرگی مه‌رزه‌كان جێگیر نییه، له مانگێكه‌وه بۆ مانگێكی تر ده‌گۆڕێت، له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، به‌ڵام به گشتی له باشترین حاڵه‌تدا داهاتی ساڵێكی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان، ده‌گاته یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دینار، داهاته‌كه‌ش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.