نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قوباد تاڵه‌بانی:ئاسوده‌بووم ڕاستییه‌كان ئاشكرابوون

قوباد تاڵه‌بانی:ئاسوده‌بووم ڕاستییه‌كان ئاشكرابوون

دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دوو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژى دوو خوشكه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم کە ئەمرۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد.

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین، ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی.

بەپەلە

عەزیز ئەحمەد: هیچ بڕە پارەیەك لە بەشداربووانی هەژماری من نابڕدرێت

عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چەند زانیارییەك سەبارەت بە هەژماری من، بڵاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *