نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی شه‌رمه ‌بۆتان ڕوداوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ سیاسی ده‌كه‌ن

بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی شه‌رمه ‌بۆتان ڕوداوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ سیاسی ده‌كه‌ن

رۆژنامەنووسێك وەڵامی ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە كەرەسات ئەوەیە كوڕی بەرپرسێكی حزبەكەی بە ڕۆژی رووناك ٢٠٠ فیشەك بە ماڵێكەوە بنێت و نەشگیرێت.
پاش ئەوەی لە نێو گەراجی وەزارەتی كارەبا لە شاری هەولێر، كوڕێك بە دوو فیشەك كچە ئەندازیارێكی كوشت كە ماوەیەكی كەمبوو كچەكە مارەبڕابوو، دواتر پۆلیس رای گەیاند كە ئەو كوڕە پێشتر چۆتە خوازبێنیی كچەكە، بەڵام داواكارییەكەی ڕەتكراوەتەوە.

عەبدولناسڕ ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی، وەك هەموو بابەتێكی دیكە، ئەم دۆسیەیەشی بە سیاسی كردوە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لەبەر ئەوەی رووداوەكە لە هەولێر و لە نێو وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕووی داوە، “كارەساتە”.

لە بەرامبەردا ئامانج عەبدوڵا سوور، رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی، راگەیاند، ڕاستە ئەوەی لە نێو گەراجی وەزارەتی كارەبا ڕووی دا، تاوانێكی قێزەون بوو كە هەموان پێی نیگەران بووین، بەڵام ئەمە ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی بوو نەك سیاسی و “جێی شەرمە ئەم جۆرە بابەتانەش بە سیاسی بكرێن.

ڕوونیشی كردەوە، زۆرترین ڕووداوی ھاستیاری پڕ لە ترس و تۆقاندن لە زۆنی سەوز ڕوودەدەن. “ئەگەر پەرلەمانتارەكەی یەكێتی باسی كارەسات دەكات، دەبێت بزانێت كارەسات ئەوەیە كوڕەكەی قادر عەزیز زیاتر لە ٢٠٠ فیشەكی بە ماڵی ئەفسەرێكی هێزە ئەمنییەكانەوە نا و دەستگیریش نەكرا، كارەسات ئەوەیە بە ڕۆژی رووناكو كۆمەڵێك چەکدار پەلاماری چێشتخانەیەکی ناسراوی سلێمانییان دا، كارەسات ئەوەیە لە نێو شاری سلێمانیدا ڕۆژنامەنووسێک و ھاوسەر و منداڵەکەی تیرۆر کران و وێڕای بوونی بەڵگە لەسەر كوژرانیان، كەچی بە سیناریۆیەك كەیسەكەیان دیزەبەدەرخۆنە كرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *