
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات.
ئهمڕۆ چوارشهممه 24/3/2021، مهسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له تویتێكدا كه له پێگهى تایبهتیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (تویتهر) بڵاوى كردووهتهوه، دهڵێت: “لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم”.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە و ئاماژهى بهوه داوە: ”هاوخەمیی قووڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە و حکوومەت و خەڵکی ئیمارات، خۆتەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی، بە زیندوویی دەمێنێتەوە”.
شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری درایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، شێخ محەمەد بن راشد، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە