له ماڵی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كێتی و لایه‌نی شیعه كۆبونه‌ته‌وه بۆ ده‌رچواندنی یاسایی نوێ یان هه‌موواری یاسایی دادگای ده‌ستووری عێراق، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ر بچوێندرێت.
دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگەی فیدڕاڵی، فراکسیۆنی یەکێتی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکە جیاکردەوە؛ ئەندامێکی هاوپەیمانیی هیوای کوردستان کە دەنگیان بە هەموارەکە نەداوە، دەڵێت: لەماددەی سێ کە هەموارکراوە دادوەری یەدەگ بۆ دادگەی فیدراڵی زیادکراوە.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی هیوا ده‌ڵێ: بەبێ دەنگی پارتی و فراکسیۆنی هیوا و نوێنەرانی پێکهاتەکانی نێو پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ بە یاسای نوێی دادگەی فیدراڵی بدات و هەموارە کۆنەکەی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی بە دەنگی زۆرینەی لایەنە شیعییەکان، فراکسیۆنی یەکێتی و بەشێک لە سوننەکان پەسندکرا.
بەپێی ئەو هەموارەی پەسندکراوە ئەو دەسەڵاتە لە مەجلسی قەزای ھەرێمی کوردستان وەرگیرایەوە کە خۆی دوو ئەندامەکەی دیاری بکات.