
عەرەبە شیعەكانی عێراق و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شكستیان هێنا لەوەی یاسای تازەی دادگای فیدڕاڵی لە پەرلەمانی عێراقەوە تێپەڕێنن.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراقدا، پەرلەمانتارانی عەرەبی شیعە و پەرلەمانتارانی یەكێتی هەوڵی تێپەڕاندنی یاسایەكی تازەی دادگای فیدڕاڵییان دەدا كە بە تەواوی لە دژی هەرێمی كوردستان بوو و كۆپیكردنی شێوازی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، تەنانەت دەسەڵاتی دادوەریشی لە دادوەران وەردەگرتەوە و زۆربەی دەسەڵات و بڕیاری كۆتایی بە كەسانی ئایینی بە تایبەتیش شیعەكان دەدا.
لەمبارەیەوە بەیار تاهیر سەعید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە راگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی و عەرەبە شیعەكان شكستیان لەم هەوڵەیان هێنا، یەكێتی نەدەبوایە بچێتە پاڵ پڕۆژەیەك كە عێراق بە ئاراستەیەكی مەزهەبیدا دەبات.
نیگەرانیی خۆیشی لەوە دەربڕی كە جارێكی دیكەش یەكێتی لە كۆدەنگیی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەرچووە و نێو ماڵی كوردی پەرتەوازە كردووە.