نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەرپرسێکی باڵای پارتی ئەمساڵ هەڵبژاردن ناکرێت لە عێراق

بەرپرسێکی باڵای پارتی ئەمساڵ هەڵبژاردن ناکرێت لە عێراق

جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەستەمە ئەمساڵ ھەڵبژاردن بكرێت، چونكە سەرەڕای ئەوەی ھەموو حیزبەكان لەگەڵ ھەڵبژاردندا نین، یاساكەش ھەڵە و كێشەی زۆری تێدایە، بەڵام خۆمان بۆ ھەڵبژاردن ئامادە كردووە.

دیاری حوسێن، ڕاگەیاند: “ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بەو نیەتە خۆمان ئامادە كردووە كە ھەڵبژاردن لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، ھەرچەندە ھەموو حیزبە عێراقییەكان لەگەڵ ئەوەدان كە ئەو ھەڵبژاردنە دوابخرێت، بەڵام ھەر حیزبێك دەیەوێت حیزبێكی دیكە ئەو داوایە بكات و بە ئاشكرا داوای ناكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خۆمان ئامادە كردووە و خەڵكی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە كە سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن و كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە و ئەگەر نیشیانە وەریبگرن”.

حوسێن گوتیشی: “بارودۆخی عێراق ھی ئەوە نییە لە ڕووی یاساییەوە كە ھەڵبژاردن بكرێت، چونكە ئەو یاسایەی ھەڵبژاردن كە دەرچووە، ھەڵە و كەموكوڕیی زۆری تێدایە، لەبەر ئەوەی لە دەستووری عێراقدا ھاتووە كە ھەر ١٠٠ھەزار كەسێك كاندیدێك ھەڵدەبژێرن، كە عێراق ٤٠ملیۆن كەسە و پێویستە ٤٠٠كەس ھەڵبژێرن لە كاتێكدا پێویستە ٣٢٠كەس بچنە پەرلەمان، ئەمە كێشە دروست دەكات، جگە لەوەش بە ئارەزووی خۆیان قەزا و ناحیەكانیان خستووەتە سەر پارێزگاكان، بۆ ئەوەی دەنگی كورد كەم بكەنەوە، بۆیە پێویستە ھەموار بكرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش بڕوامان وا نییە كە ھەڵبژاردن بكرێت، بەڵام خۆشمان كردووە”.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: “ئێمە خەڵكی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە كە سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن، بەڵام بە ھۆی ئەوەی میلیشاكان كێشەیان بۆ دروست دەكەن، ناتوانن وەكو پێویست سەردان بكەن و خەڵك بە جۆرێك بێزار كراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی رەسەنی كەركووك شارەكەش جێدێڵن، چونكە میلیشاكان كێشەی زۆر بۆ كورد دروست دەكەن”.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *