سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى 51 ساڵه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: “خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەم جار، بەشێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى 51 ساڵه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “ئەمڕۆ یادی 51 ساڵەی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 دەکەینەوە، کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: “خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەم جار، بەشێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت، هەرچەندە بەداخەوە حکوومەتی عێراق دواتر ڕێککەوتننامەکەی پێشێل کرد و پاشگەز بووەوە و سەرئەنجام پەنای بۆ توندوتیژی و شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستان بردەوە”.
مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه، ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان بوو، خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو بۆ بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ماڵوێرانیی، ده‌شڵێت: “لەم بۆنەیەدا، پێداگیریی لەسەر چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەکەینەوە لەسەر بنەمای پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق”.