نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئازاد تۆفیق: مەسروور بارزانی دەیان ملیار دینار پڕۆژە دەخاتە بواری جێبەجێکردن

ئازاد تۆفیق: مەسروور بارزانی دەیان ملیار دینار پڕۆژە دەخاتە بواری جێبەجێکردن

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٥٧ ملیار دینار لە ڕۆژانی ئایندە پڕۆژەی خزمەت گوزاری بۆ هەڵەبجە دەخاتە بوواری جێبەجێ کردنەوە، پارێزگاری شارەکە دەڵێ ئاوەدانی هەڵەبجە دەست پێدەکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند:” حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری گرنگی دەرکردووە بڕیارەکان پێوەندیان بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و خزمەت گوزاری هەیە، لە ناحیەکانی بیارە و خورماڵ و سیروان و بەمۆ و ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە”.

پەرلەمانی کوردستان ١٦/٣ی ئەمساڵ لە تەلاری پەرلەمان بە ئامادە بوونی حکوومەت دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدەن قسە لە خەم و داواکاری و مەعاناتی هەڵەبجە دەکەن، لە لای حکوومەتی هەرێم و عێراق، بە هیواین بڕیاری باشی تێدابدرێت”.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی:” لەم هەفتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەکانمان بۆ دەنێرنەوە، بەبڕی ٣٠ ملیار دینار خۆی دەبینێتەوە لە پڕۆژەی زانکۆ و شارەوانی پەروەردە و ڕێگاوبان، لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی ناحیەکانی، پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت لەم ساڵدا”.

زیاتر وتی :” حکوومەت ڕێگا و پردی توەقووت دەچێتە بواری جێبەجێ کردن بەبوودجەی ٢٧ ملیار دینار جیاوازە لە ٣٠ ملیار دینارەکەی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١”.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *