د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى سه‌رۆكایه‌تیكردنى قه‌واره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕونكردنه‌وه ده‌دات، ده‌شڵێت:”هه‌ر ئه‌ركێك گۆڕان پێم بسپێرێت جێبه‌جێى ده‌كه‌م”.
ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامى ڕۆژنامەنوسان، له‌باره‌ى ڕاستى‌و دروستى ئه‌و هه‌واڵه، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕایگه‌یاند، “هه‌رشتێكمان هه‌بێت به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نین‌و ئێوه‌ى میدیاكاران ده‌یزانن”.
وتیشى:”هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه بونى نییه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێمه ئاماده‌نین بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان‌و نه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان‌و نه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش خۆمان بپاڵێوین”.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، “هه‌ركارو ئه‌ركێكیش كه میله‌ته‌كه‌مان یان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان بسپێرێت به‌دڵنیاییه‌وه به‌وپه‌ڕى دڵسۆزیه‌وه جێبه‌جێى ده‌كه‌ین‌و هه‌ر بڕیارێكیشمان بۆ بێت، خۆمان ڕایده‌گه‌یه‌نین”.