كه‌ركووك حكوومڕانییه‌كی گه‌نده‌ڵی سه‌پێندراو له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه گه‌نده‌ڵی گێشتووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیدار به‌رپرسێکی کورد ده‌ڵێت، گەندەڵی چوەتە قۆناخێکی مەترسیدار.
شێخ سدیق به‌رپرسی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركووك حزبی شوعی كوردستان، ڕاگه‌یاند:” له ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گۆڕانكارییه‌كی خه‌راپ به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هاتووه، له ڕوی ده‌سه‌ڵات و ئیداره و خزمه‌ت گوزارییه‌وه،ئیداره‌ی ئێسته خۆی به خاوه‌نیی كه‌ركووك نازانێت، خزمه‌ت گوزارییه‌كان سفر بوونه‌ته‌وه ڕۆتینیات زۆره شار بووه‌ته زبڵخانه، ته‌واوی بینای نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان به نیوه و ناچڵ به‌جێ هێڵدراون و ته‌واو ناكرێن”.
وتیشی:” ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ركووك له پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن گه‌ڕانه‌وه بۆشاره‌كه و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی بۆیان دروستكراوه له‌كاتی خۆی زه‌ویان پێدراوه، پارێزگاری سه‌پێندراو به نوسراوێك ناوی ناون ته‌جاوز هیچ خزمه‌ت گوزارییه‌كیان بۆ ناكرێت، ساڵانه بووجه‌یه‌كی زۆر دێته شاره‌كه بۆ پڕۆژه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه نییه ته‌نها به‌ناو كار ده‌كه‌ن له ڕێگاوبانه‌كان، له مێژووی كه‌ركووك له دووای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕوینه‌داوه گه‌نده‌ڵی بگاته ئه‌و ئاسته مه‌ترسیداره”.