هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه هێرشی كرده سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
یونس عه‌لی یاساناس ڕایگەیاندوە، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و قسه‌ی ده‌زگا ئەمنییەکان بڵاو كردنه‌وه وێنه‌ی هه‌ر كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تبار شتێكی نامۆیه و ناكرێ ده‌زگای ئەمنی هێنده لاواز بێت راگه‌یاندن ئاراسته‌ی بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئەمنی سلێمانی لاوازن و له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌ڵام زانیارییه‌كان دزه‌یان پێ ده‌كرێ.
میدیاكانی لاهوور جه‌نگی به پله‌ی یه‌كه‌م چه‌ندان بانگه‌شه‌یان له‌سه‌ر لێدان له‌و په‌رله‌مانتاره كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ قسه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو بكه‌نه‌وه. به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی میدیاكانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ژێر سێبه‌ری لاهوور جه‌نگی له‌و په‌رله‌مانتاره دراوه.