
له سنوری ناوچه‌ی سه‌وز له ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كوشتن و فڕاندن و داگیركاری زه‌وی و زار به‌رده‌وامه و هیچ كه‌سیش بۆی نییه له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان قسه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركی ده‌ڵێ: كەیسەكانی كوشتنی قایمقامی سلێمانی (زانا حەمەساڵح) و كەیسی كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەیان و كەیسی سووتاندنی دار سنۆبەرەكانی سلێمانی و گۆڕینی زەوییەكە بە پڕۆژەی بازرگانی و داگیركردنی، داخراون كه‌س بۆی نییه به‌دوواداچونیان له‌سه‌ر بكان.
سه‌رچاوه‌كه:ئەوەشی ڕوون كردەوە كە هەموو كەسێك دەزانێت، فەرمانكردن بە دادگا بۆ داخستنی كەیسێك، دەستێوەردانی راستەوخۆیە لە كاروباری دادگا، بۆیە “با قەڵەم بەدەستەكانی ئەو سنوورە پێش ئەوەی درۆی ئازادیی خۆیان بە باسكردنی دادگای هەولێر بۆ خەڵكی بكەن، حەقیقەتی دەستێوەردانی لاهوور جەنگی لە دادگاكانی سلێمانی بۆ خەڵكی دەربخەن كە بوێریی ئەوەشیان نییە كارێكی وەها بكەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە