نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەپارێزگاری هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەپارێزگاری هەولێر کرد

سەرۆك بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر . لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانییەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد و دڵنیاییدا کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست ڕاسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *