نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ: پێغه‌مبه‌ر (د..خ)و سه‌حابه‌كان ده‌وڵه‌ت و گروپه‌كانیان پاشگری ئیسلامی نه‌بووه

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ: پێغه‌مبه‌ر (د..خ)و سه‌حابه‌كان ده‌وڵه‌ت و گروپه‌كانیان پاشگری ئیسلامی نه‌بووه

له‌ دوای لابردنی پاشگری ئیسلامی به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كرا به‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی له‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌ دووای خۆیدا هێناوه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام د..خ پاشگری ئیسلامی نه‌بووه‌.‌

سدیق هەورامانی، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی كۆمەڵ،راگەیاند، حزبی ئیسلامی لە مێژووی ئیسلامدا 200 ساڵ دەبێت، دەوڵەتی پێغەمبەر (د.خ)، ناوی ئیسلامی پێوە بووە، نەخەلیفەكانیش ناوی ئیسلامیان لە دەوڵەت و حزبیان ناوە.

زیاتر گوتی، ئەگەر حزب بۆ نیشتمانە، ئەوە دەبێت پێڕەوێكت هەبێت و ئەوانەی موسڵمان نین لەگەڵتدا دەستبار بێت، دەسەڵاتیش دراوە بە ئەنجوومەنی گشتی لە سەركردایەتی ئێستە و سەركردەكانی دامەزرێنەری كۆمەڵ، هەركات پێویست بكات مادەكانی پێڕەو هەموار بكەنەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *