به‌رپرسێكى پارتى له شه‌نگال ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا ڕێككه‌وتنى شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌به‌ر بوونى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبیش كۆچى پێچه‌وانه ده‌ستى پێكردووه، بۆشایی ئه‌منی و ئیداریش له ناوچه‌كه هه‌یه.
قادر قاچاخ، به‌رپرسى لقى شنگالى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، ڕاگه‌یاند: مادده‌ى 140 تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاو نه‌چووه‌ته پێش، تا بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، شنگالیش ئێستا په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى تێدایه و كارى خۆیان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ده‌بوو به پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوو لا له شنگال ده‌رچووبایه‌ن، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ له شنگال هێز زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌وان شنگال وه‌كوو قه‌ندیلى دووه‌م ده‌بینن.
گوتیشى: په‌كه‌كه هیچ شوێنێكى دیكه‌ى نییه، ده‌یه‌وێت له وێ شوێنى خۆى بكاته‌وه و به هاوكاریى چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبى هاتوون ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رعییه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال، ئه‌وان نایانه‌وێت دیموكراتییه‌ت به‌رقه‌رار بێ و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت.
له باره‌ى رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شنگاله‌وه، ڕای گه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گومان و ئاماژه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌بوو، چونكه ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا نوێنه‌رى یوئێن له نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بێت، ئێمه له لای خۆمانه‌وه پابه‌ندى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ین، به‌ڵام “ئه‌وان یه‌ك هه‌نگاو نه‌هاتوونه‌ته پێش، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كه‌ن”.
به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا خه‌ڵك له شنگال ناتوانن به ئارامى بژین، نزیكه‌ى 200 ماڵ به هۆی بوونى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كه‌مپه‌كان، به گشتی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێچه‌وانه دروست بووه، چونكه بۆشاییه‌كى ئه‌منى و ئیدارى هه‌یه، خزمه‌تگوزارى نییه، په‌كه‌كه منداڵه‌كانیان به‌زۆر ده‌به‌ن، زه‌وییان داگیر ده‌كه‌ن و به‌ناوى عه‌ره‌ب و شیعه‌كان ده‌كرێت، حوسێنییه‌كانیشیان هێناون بۆ شه‌نگال.
بەپەلە
مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له مامۆستایانی هه‌یه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه …