له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كۆنترۆڵى كاره‌با كرایه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 11/2/2021، وەزارەتى کارەبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە هاوكاریی ڕێكخراوی (جایكا)ی ژاپۆنى، پڕۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كۆنترۆڵى كاره‌با كرده‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبا گوتى: “ئەم پڕۆژەیە گرنگترین پڕۆژەى کۆنترۆڵە لە هەموو ڕووەکانى داتا و چۆنیەتیى کۆنترۆڵکردن، هەموو هاووڵاتییانى کوردستانیش بەیەکەوە سوودى لێ وه‌رده‌گرن”.
باسی لەوەش کرد کە ئەو پڕۆژەیە لەسەر قەرزى ڕێكخراوى جایکاى ژاپۆنى بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆ هاوکارى کراوە، ئەوەش یەکێکە لەو پڕۆژانەى کە ڕێكخراوه‌كه هاوکاریی ماددى بۆ دابین کردووە، لەوانەش: وێستگەى دێرەلووک و 13 وێستگەى مۆبایلى خاوکردنەوەى کارەبا و سەنتەرەکانى ڕاهێنانى کارەبا.
بنیاتنانی پڕۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ، ڕۆڵێكی گرنگی بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردن و چاودێریی تۆڕی كارەبای هەرێمى كوردستان دەبێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵى له گواستنەوەی داتا و زانیاری و پەیوەندیكردن لەنێوان وێستگە سەرەكییەكان و كۆنترۆڵی ناوەندی ده‌بێت.