ئاسایشی شاره‌زور ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی به‌ماده‌ی تیرۆر ڕاگه‌یاند، كه پێشتر له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه دروشمی ئه‌نسارولئیسلامی نوسیبوو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی شاره‌زوور كه وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس نێردراوه ئه‌وه‌هاتوه، “له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ‌و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور، بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان به‌هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونی سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان، توانرا له (7-2-2021) تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ین كه له‌ڕۆژی پێشوتردا له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه له‌گونده‌كه چه‌ند دروشمێكی گروپی تیرۆرستی (ئه‌نسارولئیسلام)ی له‌ناوچوی نوسیبوو له‌سه‌ر دیوار به‌نده‌كه”.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ‌و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور، بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان به‌هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونوخونی سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان، توانرا له(7/2/2021) تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ین كه له‌ڕۆژی پێشوتردا له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه له‌گونده‌كه چه‌ند دروشمێكی گرووپی تیرۆرستی (أ‌نصار الاسلام)ی له‌ناوچوی نوسیبوو.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌ی ته‌واو، دواجار گه‌شتین به‌تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (س. م. ق)، بۆیه به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زورو به‌پێی ماده‌ی (3ی تیرۆر ) ده‌ستگیرا، له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و وه‌ك خۆشی ده‌ڵیت:”له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك وتاری توندڕه‌ویدا فكره‌ی توندڕه‌وی وه‌رگرتوه‌و پێیوایه ئه‌وجۆره په‌یكه‌رو وێنانه دژی ئیسلامن و شركن “له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه دۆسییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه”.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا…
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
2021-2-9