نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی: سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی مێژووییه‌

سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی: سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی مێژووییه‌

مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده‌، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی گوتی: سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ،ڕابردووی جوان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان  له‌پێكه‌وه‌ ژیانی چه‌ند ساڵه‌ ده‌سه‌لمێنێت .

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ هه‌موو مانایه‌كه‌وه‌ سه‌ردانێكی مێژووییه‌ ، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ردانی پاپا دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و ململانێی و شكستانه‌یه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دووچاری عێراق هاتووه‌ .

گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ هاندان و به‌ هێزبوونی باوه‌ڕبووانی كرستیانه‌كانه‌ بۆ مانه‌وه‌ و به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسه‌كانی وڵات به‌ گشتی .

 هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی  گوتی: هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ پاپا هه‌رده‌م له‌ نزاكانی باس له‌ كریستیانه‌كانی عێڕاق و سووریا ده‌كات ،به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گوێیان لێڕا ده‌گریت و ده‌یابینێت و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه‌ .

مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده‌  گوتیشی: به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌كاریمان كردووه‌ ، نه‌وه‌ك ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی میوانداری، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ بگاته‌ ئاستێكی به‌رز و ببێته‌ په‌یامێكی گرینگ بۆ جیهان، كه‌ له‌ كوردستان ئاشتی و ئارامی پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌ .

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …