
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا هۆشداریی به‌به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “نابێت هیچ خوێندكارێك سێ ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك ده‌وامبكات”، ده‌شڵێت:”پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌رپرسیار ده‌بن”.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتی‌و ئامادەییەکان كراوه‌ته‌وه کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە دەبێت دەوامی قوتابیان‌و خوێندکاران ڕۆژ نا ڕۆژێک بێت.
په‌روه‌رده ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، “دەوامی سێ ڕۆژ لەسەریەک بۆ خوێندکارو قوتابی، ڕێگەپێدراونییە، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەر بەرپرسیار دەبێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا زۆربه‌ى خوێندنگه‌كانى سلێمانى، ده‌وامى خوێندكارانیان سێ ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك داناوه، پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ته‌ناوبى ده‌وامى خوێندكاران.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە