نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داعش به‌ ڕۆژ هێرشی چه‌كداری ده‌كات مه‌ترسییه‌كان له‌م ناوچه‌ی كوردستان زیادی كردووه‌

داعش به‌ ڕۆژ هێرشی چه‌كداری ده‌كات مه‌ترسییه‌كان له‌م ناوچه‌ی كوردستان زیادی كردووه‌

بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دیالە دەكات و ئاشكرای ده‌كا داعش نەك هەر بەشەوان، ئێستا بە رۆژیش كردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.
جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر داعش پێشتر لە ناوچە كوردستانییەكانی دیالە، كردەوە تیرۆریستییەكانی به‌ شه‌و ئه‌نجام ده‌دا، ئێستا بەرۆژیش ئەنجامی دەدەن، ناوچەكە بووەتە شوێنی ته‌راتێنی لایه‌نه‌كانی شیعە، به‌ جۆرێك 57 گرووپی حەشدی شەعبی لە دیالە و ناوچە كوردستانییەكانیدا هەیە، تەنانەت بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی ڕیگه‌یه‌كیان پێ ناكرێ، هەفتەی ڕابردووش داعش هەر بەرۆژ چەندان كردەوەی تیرۆریستیی لە گوڵاڵە و سنووره‌كانی دەوروبەری خانەقین ئەنجام دا، كە بە هۆیەوە چەندان كەس بوونە قوربانی.
گوتیشی، ئێستا بە داعش و لایەنە شیعە و سوننەكان و حەشدی شەعبی و تەنانەت سوپاش، هەموویان هاوپەیمانن و كار لەسەر ئەوە دەكەن چۆن كورد لە ناوچەكە دەر بكەن.
ئاشكرای كرد، چەكدارانی حەشدی شەعبی رۆژانە هەڵدەكوتنە سەر گوندە كوردنشینەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دیالە، كه‌ بریتین لە خانەقین و گوڵاڵە و سەعدییە و قەرەتەپە و جەبارە، هەڕەشە لە گوندنشینان دەكەن بۆ ئەوەی گوندەكانیان چۆڵ بكەن، له‌ كاتێكدا كێشه‌یه‌كیش بۆ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب دروست ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئەگەر داعشیش بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *