نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی شاره‌وانی داهاتمان ڕێكخسته‌وه‌

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی داهاتمان ڕێكخسته‌وه‌

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ،دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە، كار بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكانیان بكەن تا حكوومەت باشتر بتوانێت پشت بە داهاتی ناخۆ ببەستێت و گرفتی مووچە چارەسەر بكات و پڕۆژەكان بەردەوام بن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەك یەكەم وەزارەت هەنگاوەكانی تەواو كرد و كۆنفڕانسێك بە ئامادەبوونی گشتی سێكتەرەكانی وەزارەت و پەرلەمانی كوردستان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەبەستێت. ڕێكخستنەوەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە زیاتر لە نیوەی خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی لە ئەستۆیە، كارگەریی ڕاستەوخۆی ئابووری دروست دەكات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *