نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشیاری زێباری: پەرلەمانی عێراق لەڕووی دەستوورییەوە بۆی نییە یاری بە بوودجه‌وه‌‌ بکات

هۆشیاری زێباری: پەرلەمانی عێراق لەڕووی دەستوورییەوە بۆی نییە یاری بە بوودجه‌وه‌‌ بکات

هۆشیار زێباری ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان. سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆی ئێستا له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌ كه‌ لە حکومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە رایده‌گه‌ێنێت: ماددەی 62ـی دەستوور زۆر روونە کە دەڵێت:
یەکەم: ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و حیسابی کۆتایی پێشکەشی په‌رله‌مان دەکات بۆ پەسەندکردنی.

دووەم: په‌رله‌مانی عێراق مافی ئەوەی هەیە بەند و بەشەکانی بودجەی گشتی بگۆڕێت و بڕی گشتی کەمبکاتەوە و لەکاتی پێویستدا پێشنیار بکات کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕی گشتیی خەرجکراو زیاد بکات.

 هۆشیار زێباری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەمانە سەڵاحیاتی  په‌رله‌مان و لیژنەی دارایین و بەهیچ جۆرێک مافی ئەوەی نییە یاری بە بودجە بکات و گۆڕانکاری تێدا بکات بەپێی دەستوور. ئەوەی ئێستا روودەدات، بازدانە بەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، کە بنچینەی سیستەمی دیموکراسییە. دەستوەردانی پەرلەمان لە دەسەڵاتی جێبەجێکاری و داد کارێکی شەرمەزارانەیە و لە زۆربەی وڵاتان نادەستووری و نادیموکراسییە و دەبێت سنوورێکی بۆ دابنرێت، لەبەرئەوەی سیستەمەکەی ئێمە دەوڵەتێکی فیدراڵیی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی تەواوە، کە سیستەمی حوکمکردن تێیدا، کۆماری پەرلەمانی، دیموکراسییە و ئەو دەستوورەش تاکە گەرەنتی یەکێتیی عێراقە.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *