ئا: بارین علی ملا
شاره‌زایه‌كی بواری ئیسلامیی سیاسی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێران كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دژ به هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنێت، ده‌مێكه كۆمه‌ڵ و ئه‌میره‌كه‌ی له‌ناو بازنه‌ی ئێران و به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه.
سۆران سێوكانی شاره‌زای بواری ئیسلامیی سیاسی راگه‌یاند، دژایه‌تیكردنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی باپیر خۆیشی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌سته به ئێران و به‌غدا و له‌وێوه دژایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رچاوه ده‌گرێ، كاری ئێرانیش دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانه.
ئێران كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار ده‌هێنێ
ئه‌وه‌شی گوت، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌مێكه له‌ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و به‌غدا ده‌سووڕێته‌وه و ئێران كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار ده‌هێنێ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ده‌یانه‌وێ دژایه‌تیی حكوومه‌ت بكه‌ن، چونكه له‌و كابینه‌یه‌ی نۆ به‌شدارییان پێ نه‌كراوه و دوور خرانه‌وه، ئه‌وه زۆر ئازاری كۆمه‌ڵی دا.
هه‌روه‌ها گوتی، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی سه‌له‌فی كه كۆمه‌ڵیش به‌شێكه له‌وان سه‌ر به ئێرانن و ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێ، ئێسته‌ش كه نزیكی هه‌ڵبژاردنه به‌رده‌وام كۆمه‌ڵ له‌و كاتانه‌دا ده‌كه‌وێته دژایه‌تیی حكوومه‌ت و پارتی به تایبه‌تی، له سلێمانییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات و ئه‌ندام و كادره‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه به‌كار ده‌هێنێ، بۆ نموونه سۆران عومه‌ر.
باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر دژایه‌تیی حكوومه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان بكات ده‌نگه‌كانی زیاتر ده‌كات، بۆیه هه‌میشه به‌و هه‌ناسه‌یه كار ده‌كات.