مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ڕونکردنەوەیەکدا ئاشكرایكردوه، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى هیچ په‌یج‌و ئه‌كاونتێكى نییه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و هه‌رچیه‌كیش به‌ناوى ئه‌وه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌و بێبه‌ریه.
مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، “ئاگاداری هەمولایەک‌و تەواوی ڕۆژنامەنوسان‌و میداکاران دەکەینەوە ماوەیەکە لێرەو لەوێ لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فه‌یسبوک‌و ئینیستاگرام چەند پەیج‌و ئەکاونتێک بەناوی هەڤاڵ شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌رییەوە دروستکراوەو لەوێوە بابەت بەناوی بەڕێزیانەوە بڵاودەکرێتەوە بەبێئەوەی هیچ یەکێك لەوانە هی خودی بەڕێزیان بێت”.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، “هەربۆیە ئاگاداری هەمولایەک دەکەینەوە کە هەڤاڵ شاڵاوی عه‌لی عه‌سکری نە لەئینیستاگرام‌و نه له‌فه‌یسبوکیش هیچ جۆرە ئەکاونت‌و پەیجێکی نییە، هەرچیەک لەو ئەکاونت‌و پەیجانەدا بڵاودەکرێتەوه پەیوەندی بەهه‌ڤاڵ شاڵاو عه‌لی عه‌سکه‌ریەوە نییە”.