نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / پلاسخارت: رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

پلاسخارت: رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

جنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند: ئامانجی چاودێریی هەڵبژاردن بۆ پاکی پرۆسەکەیه و نەتەوه یەکگرتووەکان ته‌نیا هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش دەکات و شوێنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناگرێته‌وه.‌

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، پلاسخارت ڕایگەیاند: نەتەوەیەكگرتووەكان جێگەی كۆمسیۆن ناگرێتەوە، بەڵكو پشتیوانی لێدەكات و تا ئێستا لەڕووی هونەرییەوە پشتگیریی كۆمسیۆنی كردووە.

جێنین پلاسخارت گوتیشی: رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەڵبژاردنەكاندا بەردەوام دەبێت و چاودێر دەبێت، گوتیشی: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چەندین ئاڵنگاری هاتووەتەپێش، بەڵام توانی تێیانبپەڕێنێت.

لای خۆشیه‌وه‌ جەلیل خەلەف سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند” کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییە سیاسییانەی کە خواستی بەشدارییکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوەخت هەیە”.

گوتیشی: کۆمیسیۆن بڕیاریداوە وادەی تۆماری هاوپەیمانێتی سیاسی کوتلە بەشدارەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو درێژ بکاتەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی بێ کێشە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *